ڤیدیۆ: گۆڕستانی یه‌هودیه‌كان له‌ میسر نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

160 جار خوێندراوەتەوە کات09:20 بەروار04-02-2020
ڤیدیۆ: گۆڕستانی یه‌هودیه‌كان له‌ میسر نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گۆڕی ئه‌و یه‌هودیانه‌ی‌ له‌ میسره‌ جارێكی دیكه‌  نوێ ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌م گۆڕانه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی‌ "بساتین" له‌ میسر و دووه‌ك كۆنترین گۆڕستانی یه‌هودیه‌كانه‌ له‌ جیهاندا و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ نۆ و پێشتر بۆ هه‌ردوو خێڵی "ربانی و قرائی" یه‌هودی دروستكراوه‌ و هه‌زاران یه‌هودی تیادا نێژراوه‌ و تیایدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری هه‌یه‌ له‌وانه‌ش خانمه‌ هونه‌رمه‌ند" كامیلیا و حاخام حاییم كابوسی له‌ سه‌ده‌ی 16 له‌گه‌ڵ چه‌ند خێزانێكی دیكه‌ی‌ میسری یه‌هودی"

له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو ئه‌م گۆڕستانانه‌ پشت گوێ خراون و بونه‌ته‌ وێرانه‌ و پڕكراون له‌ خۆڵ، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ میسر بڕیاری ئه‌وه‌یدا بڕێك پاره‌ سه‌رف بكات بۆ دووباره‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م گۆڕستانانه‌ و حكومه‌تی میسر ته‌نها ئه‌ركی خاوێن كردنه‌وه‌ی‌ گۆڕستانه‌كه‌ی‌ له‌ خۆڵ و خاشاك له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.