ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان

123 جار خوێندراوەتەوە کات09:29 بەروار04-02-2020
ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان

ڕاچڵه‌كین-

ماوه‌ی‌ دوو مانگه‌ ڤایرۆسی "كۆرۆنا" زۆر خێرا له‌ وڵاتی چین و به‌ تایبه‌ت له‌ شاری ووهان ه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و ژماره‌كه‌ی‌ زیاتره‌ له‌ 20600 كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.

له‌ چین ژماره‌ی‌ توشبووان 20438 كه‌سه‌ و 425 كه‌س به‌م ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ هۆنگ كۆنگ 17 كه‌س توشبوون و یه‌كێك به‌م ڤایرۆسه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ ماكاو 10 حاڵه‌تی توشبوون تۆماركراوه‌.

ئه‌مانه‌ش ژماره‌ی‌ توشبووانن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌تا ئه‌مڕۆ 4-2-2020:

-تایلاند-25 كه‌س توشبوون
-ژاپۆن-20 كه‌س توشبوون
-سه‌نگافوره‌- 18 كه‌س توشبوون و یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌
-كۆریای باشور 16 كه‌س توشبوون
-ئه‌ڵمانیا- 12 كه‌س توشبوون
- ئه‌مه‌ریكا 11 كه‌س توشبوون
- تایوان 10 كه‌س توشبوون
-مالیزیا 10 كه‌س توشبوون
-ڤێتنام 10 كه‌س توشبوون
- ئوستورالیا 7 كه‌س توشبوون
-فه‌ڕه‌نسا 6 كه‌س توشبوون
- ئیمارات 5 كه‌س توشبوون
-كه‌نه‌دا 4 كه‌س توشبوون
- هندستان 3 كه‌س توشبوون
-فلیپین دوو كه‌س توشبوون و یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ 
-ڕوسیا  2 كه‌س توشبوون
-ئیتاڵیا 2 كه‌س توشبوون
- به‌ریتانیا 2 كه‌س توشبوون
- به‌لجیكا 1 كه‌س توشبووه‌
-نیپال  1 كه‌س توشبووه‌
- سریلانكا   1 كه‌س توشبووه‌
-سوید و ئیسپانیا و كه‌مبۆدیا و فنله‌ندا هه‌ر یه‌كه‌یان یه‌ك كه‌س توشبوون