راچڵەكین ـ
بانكی رافیدەین پێدانی پێشینەی 50 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردنی خانوو و یەكەی نیشتەجێبون بەهاوڵاتیان راگەیاند.
بانكی رافیدەینی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، دەستیان كردووە بەپێدانی پێشینەی 50 ملیۆن دیناری عێراق، هەركەسێكیش ئەگەر پارچەیەك زەوی هەبێت و بیەوێت بیكات بەخانو، دەتوانێت لە وەرگرتنی ئەو 50 ملیۆن دینارە سودمەندبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی پارەكە بەپێی خواستی هاوڵاتی دیاریدەكرێت، كارئاسانی تەواویشی بۆ دەكرێت و مانگانە بەقیستێكی درێژخایەن لێی وەردەگیرێتەوە.
بانكی رافیدەین هیچ لقێكی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان نییە، هەربۆیە هاوڵاتیانی هەرێم ناتوانن سودمەندبن لە وەرگرتنی ئەو قەرزە درێژخایەنەی راگەیاندراوە.