وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی چین داوا لە زانكۆكان دەكات لەڕێی ئینتەرنێتەوە وانەكان بگەیەنن بەخوێندكاران

225 جار خوێندراوەتەوە کات10:39 بەروار05-02-2020
وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی چین داوا لە زانكۆكان دەكات لەڕێی ئینتەرنێتەوە وانەكان بگەیەنن بەخوێندكاران

راچڵەكین-

وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی چین داوا لەزانكۆو پەیمانگاكانی ئەو وڵاتە دەكات لەڕێی ئینتەرنێتەوە، وانەكانیان بگەیەنن بەخوێندكاران.

وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی چین، وەك هەنگاوێك بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتر ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریدا وەرزی بەهارەی خوێندن لەو وڵاتەدا بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.

لەنوێترین هەنگاویشدا، وەزارەتەكە داوای لەسەرجەم كۆلێژو زانكۆكان كردووە سوود لەو خولی راهێنانە ببینن كەلەرێی ئینتەرنێتەوە دەكرێنەوە، لەپێناو چالاككردنی فێربوون لەڕێی ئینتەرنێتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، لە رۆژی 2ی ئەم مانگەوە 22 سەكۆی مەشق و راهێنان 24000 خولی راهێنانی خۆڕاییان كردووەتەوە كە 12 پسپۆڕی زانكۆیی و 18 پسپۆڕی لەبواری فێربوونی هونەری و پیشەیی لەخۆدەگرێت.