راچڵەكین-
پارێزگاری هەولێر ژمارەی ئەو شوێنانەی ئاشكراكرد كە سەرپێچیان بۆسەر تۆڕی كەرەبای نیشتمانی ئەنجامداوەو، لەلایەن لیژنە تایبەتەكانەوە بڕدراون.
فرسەت سۆفی، ئەمڕۆ چوارشەممە 5-2-2020 لەبارەی هەڵمەتی بڕینی كارەبای ئەو شوێنانەی بە سەرپێچی كارەبایان راكێشاوە رایگەیاند، ژمارەكان دڵخۆشكەرن و هەڵمەتەكە بە سەركەوتویی بەڕێوەدەچێت.
ووتیشی، هەڵمەتەكە هەموو ناوچەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر و هەموو شوێنە گشتی، بازرگانی و ماڵە ئاساییەكان دەگرێتەوە.
پارێزگای هەولێر دووپاتیكردەوە، تاوەكو ئێستا لە كۆی 506 شوێنی پشكنراو، كارەبای 158 شوێن بڕدراوە. وتیشی، ئەگەر ئەو كەسانەی لە سەرپێچییەكان بەردەوام بن، دەدرێنە دادگا و سزای تووندتر دەدرێن.