راچڵەكین-
سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا ئۆپەراسیۆنی سەرێ كانێ و گرێ سپییان ئەنجامداوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ چوارشەممە 5-2-2020 لەووتارێكدا كە لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئەنجوومەنی ئاكپارتی پێشكەشیكرد، باسی لە رووداوەكانی ئەمدواییەی سووریا و بە ئامانجكردنی سوپای توركیای كرد.
ئەردۆغان، ووتی:" "هەر هێرشێك بكرێتە سەر سەربازەكانمان یان ئەو دۆستانەمان كە پێكەوە كار دەكەین، بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوە و تێڕوانین لە سەرچاوەی هێرشەكە، وەك خۆی وەڵامی دەدەینەوە.
وتیشی:" لە تۆڵەی سەربازەكانمان 76 سەربازی سووریامان كوشتووە"، لەئاماژەیەكدا بۆ هێرشەكەی سەر سوپای توركیا لە ئیدلب كە پێنج سەرباز و سێ كارمەندی كەرتی سەربازی كوژران و چەند سەربازێكی دیكەش برینداربوون.
سەرۆككۆماری توركیا روونیكردەوە:"لەبەر ئەوەی ئاسایشی سەربازانمان له ناوچەی ئیدلب دەستەبەر ناكرێت، كەواتە كەس ناتوانێت تانە بدات لەوەی خۆمان مافی دەستەبەركردنیمان هەیە."